٢ كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ناڕازیی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و دواییانه له پارێزگای ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئازاد پاویز، خه‌ڵكی گوندی حهقوێرانی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس كه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌شداریكردن له خۆپێشاندانه‌كاندا ده‌سبه‌سه‌ركرابوو بێ ئه‌وه‌ی كه دادگایی بكرێ بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ له به‌ندی زیندانیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو ده‌ڵێ، ئازاد له گرتنگه‌ی ئه‌منیه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه و پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ندی موعتاده‌كانی زیندانی ده‌ریا نێردراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه خوێندكارێك به ناوی ئیبراهیم محه‌ممه‌دپوور خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی به‌شداری كردن له خۆپێشاندانه‌كانی “نا بۆ گرانی” كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ندی لاوانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواسترایه‌وه.
شایانی باسه هه‌ندێك له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردن ئازاد كراون و به‌شێكی دیكه‌شی بۆ زیندانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئه‌و ڕووداوه بێسه‌روشوێن كراون و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ چاره‌نووسیان ناڕوونه.