ڕێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو لە درێژەی هەوڵەکانی واشنگتۆن بۆ بە قەناعەت گەیاندنی ئورووپاییەکان لەبارەی پرسی ناوکیی ئێران، لەگەڵ ژان ئیۆ لۆدریان هاوتا فەرانسەییەکەی خۆی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆ شیتێدپرێس ژان ئەیۆ لۆدریان، پاش دیدار لەگەڵ ڕێکس تیلێرسۆن پیداگریی لەسەر پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی فەرانسە لەو دیدارەدا گوتی: “بنەمایەک لە گۆڕێ دایە کە ئێمە لەسەری زۆر پیداگر و شێلگیرین کە ئەویش پاراستنی “ڕێکەوتنی ناوکییە لەگەڵ ئێران” دەبێ ڕەچاو بکرێ.
دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ٢ حەوتوو لەوەپێش بۆ دوایین جار هەڵپەساردنی ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێرانی بۆ ماوەی ٤ مانگی دیکە درێژ کردەوە و ٤ مانگ دەرفەتی بە کۆنگرەی وڵاتەکەی و هاوپەیمانانی ئورووپای داوە هەتا کەمکۆڕییەکانی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران چارەسەر بکەن، دەنا ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.
پێشتریش تیلێرسۆن لەوبارەوە لەگەڵ “تێرێزا مەی” سەرۆک وەزیر، مارک سێدویل، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی و بۆرسی جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاندبوو ئەوان بە پێکهێنانی گرووپێک لە کارناسان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کەموکۆڕییەکانی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران و شەش دەسەڵاتی زلهێزی جیهانین.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەمریکا بە ڕەسمی ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرانسەی بانگی ئەمریکا کردووە هەتا زیاتر لەوبارەوە وتووێژ بکەن.
قەرارە لە کۆبوونەوەی ئابووریی داڤۆس لە سویس جارێکی دیکە دۆناڵد ترامپ لەبارەی پرسی ناوکیی ئێران قسە بکا.