ئه‌م سه‌ردێره تا راده‌یه‌ک ده‌توانێ دۆخی هه‌نووکه‌یی ئێران شی بکاته‌وه. ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش بێ که بۆچی کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا توانیویه‌تی ده‌وام بێنێ.
ده‌توانرێ ئێران به وڵاتی قه‌یرانه‌کان ناوزه‌د بکه‌ین. کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی گه‌وره له سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بوون که به‌رپرسیاری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانانه، کۆماری ئیسلامییه. خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گیروگرفت به‌ره‌وڕوون و له‌و دۆخه‌ی تێیدان ناڕازین، به‌ڵام ریسکی گۆڕینی هه‌لومه‌رجه‌که‌یان نه‌کردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که له‌گه‌ڵ پرسێک به ناوی «هاوسه‌نگیی ئاست نزم» به‌ره‌وڕوو بین. هاوسه‌نگی و سه‌قامگیرییه‌کی تێپه‌ڕ و رواڵه‌تی، که نیشانه‌ی ره‌زایه‌تی خه‌ڵک له دۆخی ئارایی نییه. هاوسه‌نگییه‌ک که ده‌ربڕینێکی دیکه‌ی حاڵه‌تی نیگه‌رانی و هیوای خه‌ڵکی ئێرانه بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه. هاوسه‌نگییه‌ک که له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری جۆراوجۆردا کراوه‌یه.
ده‌کرێ کۆماری ئیسلامی له ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین. ئه‌و رێژیمه له بواری جۆراوجۆردا کارنامه‌یه‌کی ناسه‌رکه‌وتووی هه‌یه و شکستی هێناوه. به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای خۆیان، نه‌یانتوانیوه مۆدێلێکی حوکمڕانی بخه‌نه‌ڕوو، که له ژێر سێبه‌ری دا، خه‌ڵکی ئێران به ئاسووده‌یی بژین.
هه‌رچه‌ند ناتوانین حاشا له‌وه بکه‌ین که سیستمی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا پاشخان و باکگراوه‌ندێکی مێژوویی و بیروباوه‌ڕیی هه‌یه و له‌خۆڕا ٣٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کارگئاسا هه‌ڵنه‌تۆقیوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی تێڕوانینی خه‌ڵکی ئێران بۆ ئایدۆلۆژیای زاڵ بکه‌ین و ملبادانی خه‌ڵک له‌هه‌مبه‌ر بایه‌خه سه‌پێندراوه‌کانی وه‌ک حیجابی زۆره‌ملی و له قالبدانی ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، له‌به‌رچاو بگرین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و بایه‌خه کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که رێژیم ته‌بلیغیان بۆ ده‌کا و ویستوویه‌تی بیانسه‌پێنێ، له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه وه‌رناگیرێن. سه‌ره‌ڕای تێچوویه‌کی زۆر و ته‌بلیغاتێکی به‌ربڵاو، ئایدۆلۆژیای زاڵ توانای پاساودان و رهواییدانی سیستمی له ده‌ست داوه.
کارناسانی ئابووریی ئێران ده‌ڵێن که هه‌موو به‌رنامه ئابوورییه‌کانی ئێران له دوای شۆڕشی ١٣٥٤ی هه‌تاوی، شکستیان هێناوه و هه‌نووکه به میلیۆنان له خه‌ڵکی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و توانای دابین کردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌کانی ژیانیان نییه.
به هۆی بنه‌مایه‌کی هه‌ڵه‌ی تیۆریک و نه‌زانکاری و مودیرییه‌تی ناکارا، ئێران تووشی قه‌یرانێکی چارهه‌ڵنه‌گری که‌م ئاوی بووه. به قسه‌ی کارناسان، ئێران له ده‌قی ٩٠ی قه‌یرانی که‌م ئاوی دایه و ئه‌گه‌ر بێتوو زووبه‌زوو وهخۆنهکهون و ئه‌و قه‌یرانه مودیرییه‌ت نه‌کرێ، له داهاتوویه‌کی نزیک دا له‌گه‌ڵ کۆچی میلیۆنی خه‌ڵکی ئێران له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه و، شه‌ڕی نێوان پارێزگا و ناوچه جۆراوجۆره‌کان له سه‌ر پرسی ئاو به‌ره‌وڕوو ده‌بین.
له سایه‌ی تێکنۆلۆژیی زانیاری و ئامرازه‌کانی پێوه‌ندیگرتن و، هاتنه‌ئارای ده‌ره‌تانی به‌راوردکردنی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ ئێران چوونه نێو پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن، زۆرینه‌ی خه‌ڵک هیچ هۆکار و پاساوێکیان بۆ دیفاع له‌و رێژیمه نه‌ماوه.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئارا که به‌و وه‌زعه‌وه، چۆنه کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا ده‌وامی هێناوه؟ به‌و لێکدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستاش نهرووخابێ، ده‌بێ هه‌نووکه له ئان‌وسات و سه‌راوژێری رووخان دابێ.
هه‌ر له‌م ١٠ ساڵه‌ی دوایی دا خه‌ڵکی ئێران دوو جار و له دوو قۆناغی جیاوازدا، مقۆمقۆی تێده‌که‌وێ و وهمێرووله ده‌که‌وێ؛ به‌ڵام هه‌ر دوو جاره‌که هه‌ڵوێسته ده‌کا و ده‌پرینگێته‌وه. جاری یه‌که‌م له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ٨٨، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز به هۆی ده‌ست پیوهگرتنی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه، ئاوا به خێرایی ره‌وتێکی سه‌راوژێریی پوکانه‌وه‌ی نهپێوابا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو که خه‌ڵکی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش په‌یوه‌ستی بزووتنه‌وه بن. له حاڵه‌تی به‌رده‌وام بوونی بزووتنه‌وه‌دا، شیمانه ده‌کرا رێژیمیش ئێراده‌ی سه‌رکوت له ده‌ست بدا.
له دوای ئاڵوگۆڕه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی، خه‌ڵکی ئێران بۆ جارێکی دیکه مێرووله ده‌کا و یه‌ک دوو چالاکی و ئاکسیۆنی که‌م به‌رینیش وه‌ڕێده‌خا. به‌ڵام که دیتیان ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه دۆخێکی خراپتر له پێشووی هێنایه‌کایه‌وه و به تایبه‌ت سووریه تووشی شه‌ڕێکی نێوخۆیی کاولکارانه بوو، هه‌ڵوێسته و تێرامانێکی جیدییان له دۆخه‌که کرد و پرینگانه‌وه. خاڵێکی گرینگ ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی ویستوویه‌تی وێنایه‌کی دوالیستی یان دووجه‌مسه‌ریی به خه‌ڵکی ئێران بقبووڵێنێ که یان دۆخی ئاراییتان قبووڵ بێ یان ده‌بێ چاوه‌ڕێی دۆخێکی هاوچه‌شنی وڵاتانی عه‌ره‌بی بن. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به‌شێک له چالاکانی سیاسیی دژبه‌ری رێژیمیش، که‌وتوونه داوی ئه‌و وێناکردنه‌یه و ناراسته‌وخۆ هاوئاراسته بوون له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا.
گوتاری زاڵی نێو بژارده‌کان و چالاکانی سیاسیی نێوخۆ و ته‌نانه‌ت به‌شێکی تاراوگه‌ش، دیسکۆرسی گۆڕانخوازییه نه‌ک رووخانخوازیی. به‌شێک له چالاکانی سیاسی به سه‌رنجدان به ئاکامه‌کانی شۆرشی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، گۆڕان و چاکسازیی ماوه‌درێژیان له گۆڕانێکی له‌ناکاوی شۆڕشگێڕانه به‌لاوه په‌سه‌ندتره.
ئه‌گه‌ر به پێی زۆر داتا و فاکت زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێران ناڕازین، به‌ڵام به‌شێکی به‌رچاویش به شێوه‌یه‌کی رێکخراو به حکومه‌ته‌وه گرێدراون یان لانیکه‌م نه‌که‌وتوونه نێو هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سیستم. بێجگه له هه‌مووی ئه‌وانه‌ش روناکبیریی فارس که روناکبیریی زاڵه، له‌هه‌مبه‌ر دروست بوونی هه‌ر چه‌شنه مه‌ترسییه‌ک ده‌وه‌ستێ ئه‌گه‌ر به قیمه‌تی به‌ره‌ڤانی له دۆخی ئاراییش ته‌واو بێ. شانسی رێژیم له‌وه‌دایه که ئۆپۆزیسیۆنێکی رێکخراو و یه‌کگرتووی نییه و تازه له هه‌ندێک پرسدا به‌شێک له موخالیفان له‌گه‌ڵی هاوئاراسته ده‌بن.
به هۆی ئه‌وه‌که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی په‌نگخواردوویه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش پێشبینی نه‌کراوه، نابێ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو نادیده بگرین. به چه‌شنێک که جاری وایه دۆخێک دێته ئارا که له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کانه و کۆنترۆڵ ناکرێ.
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٧ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە