به‌شێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای شۆڕش له شاری سنه به تۆمه‌تی چالاكبوون له نه‌ورۆزی ساڵی ١٣٩٦ بانگی دادگا كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی شاری سنه وه‌ك غالب حوسێنی، مزه‌فه‌ر ساڵح نیا، خالید حوسێنی، شه‌ریف ساعێد په‌نا و حه‌بیبۆڵا كه‌ریمی له‌لایه‌ن لقی ٤ دادگای شوڕش به نووسراوه داوایان لێكرا كه ڕۆژی 14ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ خۆیان به دادگا بناسێن.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی و به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆز چالاك بوون له لایه‌ن دادگاكانه‌وه بانگ كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ترسی هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوحیان پێنه‌ماوه و هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه له چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به بێده‌نگی و دوور له ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌بچێ دیاره هه‌تا بۆیان بكرێ نایه‌ڵن ئه‌و جۆره ڕێوڕه‌سمانه به شێوه‌یه‌كی بهشكۆه به‌ڕێوه بچێ.