چالاكێكی مه‌ده‌نی كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی بوومه‌له‌رزه لێدراونی پارێزگای كرماشان لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و ماقی مرۆڤی كوردستان، حافز كه‌ریمیان، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود كه ماوه‌ی زیاتر له 50 ڕۆژ له‌وه‌پێش یارمه‌تیی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشانی كردبوو به تۆمه‌تی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌و بواره‌دا ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
ناوبراو به هۆی ده‌رنگ پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ڕه‌خنه‌ی گرتبوو و كۆمه‌ڵێك گرته ویدئۆی بڵاوكردبوویه‌وه و یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانی داموده‌زگاكانی ڕێژیم به‌پێ پێویست نه‌بووه و ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی پێشی به یارمه‌تیی مرۆڤانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرت و ناوبراو به‌و بۆنه‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشان ئازاد كرا.
لانیكه‌م 8 كه‌س له هه‌واڵنێران و 7 كه‌سی دیكه له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، بۆكان، سنه و كرماشان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێڕاگه‌یشتنی دامه‌وده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئێران و به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له شاره‌كانی ئیلام، كرماشان و ورمێ 7 ژن به ناوه‌كانی سارا جه‌مشیدی، لاله ئاقایی، نازدار ئه‌میرمحه‌ممه‌دی، نهشتهرهن عه‌كاشه، ئه‌شره‌ف ئهكبهرپوور، شه‌هلا وهحدهتپوور و توران مێهربان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن و له‌و 7 كه‌سه ته‌نیا توران مێهربان به دانانی بارمته ئازاد ده‌كرێ.