دایکی دووشەهیدی سەرفەرازی گەلەکەمان بە ناوی دایە زارا مەحموودپوور خەڵکی ئاوایی شاوانێ لە ناوچەی شنۆ بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار دایە زارا مەحموودپوور دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات دوای تەمەنێک ژیانی پڕئازار بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
ئەودایکە جەرگسووتاوە دوو کوڕی بە ناوەکانی محەممەد محەممەدیان و ڕەحمان محەممەدیان لە ڕێگای ئازادی کورد وکوردستان گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد و چوونە ڕیزی نەمرانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایە زارا مەحموودپوور، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.