بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی ٢٩ی بەفرانبار خاتوو ئامینە محەممەدی هاوسەری عەلی وەهابزادە، یەکێک لە شەهیدە سەرفەرازەکانی حیزبی دێموکرات ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید عەلی وەهابزادە یەکێک لە پێشمەرەکانی حیزبی دێموکرات بوو، کە رۆژی ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩ لە شەرێکی حەماسی لە گوندی “سەرا” کە لە نێوان هێزی داگیرکەرو پێشمەرگەکانی کوردستان ڕووی دا، گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
شیاوی باسە دوای کوژرانی شەهید عەلی، هاوژینی ناوبراو ئازایانە شانی دایە ژێر باری ژیان و لە ئەو پەڕی خەمخۆرییەوە منداڵەکانی پەروەردە کرد و تا دواهەناسەی ژیانی بە ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای رێزگرتن لە بنەماڵەو کەسوکاری سەرجەم شەهیدان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهید عەلی وەهابزادە ، خۆی لە خەم و پەژارەیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.