پارێزەرێکی دادگوستەری شاری سنە، بەناوی تاهیر تەوحیدی لە لایەن دادگای ئەو شارە بە ١٧ مانگ زیندان مەحکوم کراو ، رۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار دوای ڕاگەیاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زێندانی ناوەندی شاری سنە کرا.
بە پێی هەواڵدەریی موکریان تاهیر تەوحیدی پارێزەر و مامۆستای زانکۆ، کە خەڵکی شاری بۆکانە، بە تاوانی بێریزی کردن بە مەئمووری دەوڵەت و، هەروەها بڵاوکردنەوەی ناڕاستی، لە لایەن لقی ١٠٦ دادگای سزا(کەیفەری) شاری سنەوە بە ١٧ مانگ زیندان مەحکوم و، رۆژی ڕابردووش ئەو حوکمە کەوتە بواری جێبەجێی کردنەوە.