هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکی دیکەی پیرانشاریان دەسبەسەرو رەوانەی جییەکی نادیاریان کرد. چەند ڕۆژ پێشتریش دوو هاووڵاتی دیکەی ئەو شارەیان بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی ناوەندی دێموکڕاسیو مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٢٣ی بەفرانبار، ئەمجەد یوسفی کوڕی حوسین، لە لایەن ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر کراوەو تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بە پێی هەمان سەرچاوەو بە گووتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەسبەسەر کرانی ئەمجەد یوسفیدا، هیچ بەڵگەیەکی دەسبەسەر کردنیان پێ نەبووەو بنەماڵەکەشی چەند جاریکیان سەردانی ناوەندە قەزاییەکان کردووە بەڵام تا ئێستا نازانن کوڕەکەیان لە کوێیە.
شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، کەسێک بە ناوی ناسح خالیدی تەمەن ٣٠ ساڵ بەتۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە بەرهەڵسکارەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراو هەروەها ١٣ی بەفرانبار کەسێک بە ناوی محەممەد ئیبڕاهیمی تەمەن ٥٠ ساڵ لە کۆنەڵاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن ئیتلائاتی ئەو شارە دەسبەسەر کراو بۆ شوێنێکی ناریار گواسرایەوە.