Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

پێشوازی کردن لە ٢ی ڕێبەندان لە ناوچەی سنە

17/01/2018 | 18:51:03
+A
-A

تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاوایی سرنجیانەی شاری سنە، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان وەکوو ڕووداوێکی نەتەوەیی و پیرۆز، ئەندامان و چالاکانی دێموکراتدۆستی حیزب، لە ناوچەی سنە و ئاوایی سرنجیانە لە تێکۆشانێکی تەبلیغاتی‌دا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
دۆستان و لایەنگەرانی کوردپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغیاتەییە‌دا بە بڵاو کردنەوەی دروشمی شۆڕشگیڕانە وەفادرایی خۆیانیان بە پیشەوای کوردان و درێژەدەرانی ڕێگای قازی محەممەد دووپات کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی کردن  لە سەرجەم لایەنگرانی حیزب، لە ناوچەی تێکۆشەرپەروەری سنەو، بەتایبەتی خەڵکی ئاوایی سرنجیانە ، سپاسیان دەکا و،  هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.