Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۳۰ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۷ | 20/06/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

رۆژنامەنووسێکی کورد سەبارەت بە دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی داوای روون کردنەوەی کرد

17/01/2018 | 17:26:03
+A
-A

موختار زارعی  یاساناس و رۆژنامەنووسی کورد لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی باس لەوە دەکا کە   دادگای سنە بۆ دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی سێ سەرپێچی کردووە و پشتی بە بەڵگەکانی ئیداری ئیتلاعات بەستووە.
١٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی پەیام نووری شاری سنە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستە هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا، وەکوو تاوانبار نەناسراوە و دۆسیەی قەزاییی ناوبراو بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتووە.

ئەو خوێندکارە کوردە، لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەست دا.

موختار زارعی لەو بارەوە  دەڵێ: ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی ١٦ی بەفرانباری ٨٦ی هەتاوی، ١٠ ساڵ پێش لە کاتی ئیمتحانی کۆتاییدا دەسبەسەر کرا و ڕاستەوخۆ بۆ ئیداری ئیتلاعات ڕاگوێزرا، پاش چەند ڕۆژ ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە گواستەوە و پاش دوو ڕۆژتر دووبارە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گەڕاندیانەوە ، پاش چەن رۆژ لە کەشێکی ئەمنیەتی‌دا تەرمی ئەو خویندکارەیان بە خاک سپارد  و تائێستاش لایەنی گیان لە دەست دانی ئەو خوێندکارە ناڕوون ماوەتەوەو  بەرپرسانی ئیتلاعات ڕایانگەیاند کە ناوبراو خۆی کوشتووە.

هەروەها ئەو یاسەناسە و چالاکە مەدەنییە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی سارۆ قارەمانی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو ،و دوای ١٠ رۆژ تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە چەکداری لایەنیکی سیاسییان لە قەڵەم دا، لەوبارەوە داوای لە بەرپرسی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە  کردوە کە بۆ ڕاست و درۆی  ئیدیعای ئیدارەی ئیتلاعات با لە چاوپێکەوتن و دیبەیتێکی تلەویزیۆنی‌دا بەشداری بکا ، دەنا تاوانەکانیان پاساو هەڵنەگرە.