دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندەڕە ، چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی “فەریدوون ئاقایی” کوڕی حوسێن تەمەن ٣٥ ساڵ بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و بێ ڕێزی” بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
دەزگای قەزایی لە سەر سکاڵای جەعفەر توان، فەرمانداری شاری دیواندەڕە ئەو حوکمەی بۆ ئەو ڕەخنەگرە سیاسیە بڕیووتەوە.
لە حوکمەدا کە بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە بڕدراوەتە، نووسراوە: “لە نێوان ئەو حوکمانەدا، کە دیاری کراوە، تەنیا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەڕێوە دەچێت
دادوەری دادگا ڕاگەیاندووە: “ئەو بڕیارە بە شیوەی غەیابی و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە ڕێکەوتی دیاری کراوە، قابیلی پێداچوونەوەیە لە دادگا و پاش ئەو ماوەیە، لە دادگا پێداچوونەوە پارێزگای سنە دەکرێت، چاوی پیابخشێندرێتەوە
فەرمانداری دیواندەڕە ، فەریدوون ئاقایی کە ئەندامی شۆرای شاری دیواندەڕەیه و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی درۆ لە ڕێگای کاناڵ تێلگرامی بەناوی لە ژێر پێستی شار” تاوانبار و دژی ناوبراو سکاڵای تۆمار کردووە.