وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە نوێترین خولی گەمارۆکان بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٤ کەسێتی و ناوەندی سەر بەو وڵاتەی لە لیستی ڕەشی خۆی هاویشت کە سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزایی یەکێک لەو کەسانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا پێشتر وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بەڵێنیی دابوو کە گەمارۆی جیاواز و چڕتر دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هەروەها بە هۆی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و پشتیوانیی نیزامی لە گرووپە تیرۆریستییەکان جێبەجێ بکا،.
لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا پێداگریی کراوەتەوە کە، سادق لاریجانی یەکێک لە نزیکان و هاوپەیمانانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە داڕێژەر و بەڕیوەبەر و بڕیاردەری پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ئێرانی لە ئەستۆیە.
بەهاری ساڵی ١٣٩١ش سادق لاریجانی، لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاشەوە بۆ ڕۆڵ و دەستێدابوون لە پێشێلکاریی فراوانی مافی مرۆڤی ئێرانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٨٨ سزا دابوو و سەفەرکردن بۆ وڵاتانی ئاورووپی قەدەغە کرابوو.
ئەو کەس و ناوەندانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر، بریتین لە: “سادق لاریجانی، بەندیخانەی ڕەجایی شەهر، غوڵامڕەزا زیایی، سەرۆکی بەندیخانەی ڕەجایی شەهر، ڕێکخراوی بەرگریی ئەلکترۆنیکی سپای پاسداران، ئەنجومەنی باڵای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناوەندی نیشتمانیی تایبەت بە ئنترنێت، شیرکەتی موخابرات و گواستنی “شەپۆلی سەوز” لە مالیزیا، موتەزا ڕەزەوی هاووڵاتیی بە ڕەگەز ئێرانی، کۆمانیای پشتیوانی و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران “پنها”، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێران “سەها”، شی یوو هاوا “هاووڵاتیی چین”، تۆڕی کڕین و فرۆشتنی جێگیر لە ئێران و چین کە بریتین لە: سیستەمی نەمادی ئارمان، کۆمپانیای بوچانگ سرامیک لە چین، ژۆ یۆگەن “هاووڵاتیی چین و نوێنەری کۆمپانیای بۆچانگ سرامیک”.
دۆناڵد ترامپ، سهركۆماری ئهمریكا بۆ دوایین جار ڕێكهوتنی ناوكیی ئێران و ڕۆژاوای درێژ كردهوه و خوازیاری دهسكاریكردنی بوو.
ههروهها سهناتۆر ماركو رۆبیو له ئهندامانی ناسراوی كۆنگرهی ئامریكا، پێشوازیی له فشارهكلانی بۆسهر كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و گوتی، گهمارۆخستنهسهر ئهو كهس و شیركهتانهی به باش زانی و ئهگهر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تا ڕادهیه پێش به پهرهپێدان بهرنامهی ناوكیی ئێران دهگرێ.
محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە خولێکی دیکە لە گەمارۆ ئەتۆمییەکان لەدژی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، ئاشکرای کرد و گوتی، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەسەر ناکرێ و یەکلا کراوەتەوە.