Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۹ ی به‌فرانباری ۱۳۹۶ | 19/01/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

دوایین بارودۆخی‌ محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌ به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ورمێ

13/01/2018 | 15:45:27
Mohammad-Nazari2

محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ورمێ كه‌ مانگی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ ئه‌مساڵ به‌ هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین به‌ هه‌لومه‌رج و بارودۆخی‌ زیندان بۆ زیندانی‌ ده‌ریا ڕاگواسترابوو، سه‌ره‌ڕای‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی له‌و زیندانه‌ش تووش هه‌مان گیروگرفتی‌ پێشوو بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ورمێ له‌ هه‌موو پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانی‌ ئه‌و زیندانه‌ بێبه‌ش كراوه‌.

ناوبراو له‌ كۆنترین به‌ندكراوانی‌ سیاسییی ئێرانه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ٢٤ ساڵ له‌ زیندانه‌كانی‌ رَێژمی‌ ئێراندا ڕاگیراوه‌ كه‌ چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ڕه‌جایی شاره‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی‌ ورمێ گواستراوه‌ته‌وه‌. نه‌زه‌ری‌ ماوه‌ی‌ 55 ڕۆژ له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شار مانی‌ له‌ خواردن گرتبوو و له‌لایه‌ن مه‌ئموورێك به‌ ناوی‌ مه‌لازاده‌ لێشی درابوو و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوای‌ سیاسیی وه‌ك عومه‌ر فه‌قێ پوور، خالید فه‌ره‌یدونیی لێكه‌وتبووه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌و زیندانه‌ په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست كرابوو و هه‌ر سێكیان بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی ورمێ گواسته‌وه‌.

محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌، كوڕی‌ حه‌مدوڵا، ساڵی‌ ١٣٥٠ له‌ دایك بووه‌ و ساڵی‌ ١٣٧٣ به‌ تۆمه‌تی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته‌ی‌ ڕه‌د كرووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام به‌هۆی‌ دانپێدانانی‌ درۆ و زۆره‌ملی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی‌ زۆر حوكمی‌ ئێعدامی‌ بۆ بڕایه‌وه‌ و پاش 5 ساڵ بۆ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه‌.