Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۹ ی به‌فرانباری ۱۳۹۶ | 19/01/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکراتی نێوخۆی وڵات، بەدەستی بەکرێگیراوان دەسڕێنەوە

11/01/2018 | 20:44:28
saholannnnnmahabad

رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە بەشێک  تێکۆشەرانی دێموکرات لە  گوندی سەهۆڵانی مەهاباد و سەر بە ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە دەوروبەری ئەو گوندە گەشتیارییە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو دوای ئەوەی تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکرات سەلماند، دوابەدوای ئەو چالاکییە سیخوڕ و بەکرێگیڕاوانی ڕێژیم بە پەلە دەستیان کرد بە سڕینەوەی دروشم و نووسراوەکان.
شیاوی باسە بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون دوای خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان ، سپای پاسداران وەخۆکەوتووە و،  زۆربەی چەکداران و بەکڕێگیراوانی لە ناوچەکانی  پیرانشار، نەغەدە، مەهاباد و مەریوان وسنە، بۆ هاوکاری زیاتر بانگ کردوە.
هەروەها لە ئاکامی کۆبوونەوەیەک لە قەرارگای”بیت المقدس″ ی شاری سنە کە چەندرۆژ لەمەپێش بەڕێوەچووە،  بڕیارە کۆنترۆڵی زۆربەی گوندو شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکدارەکوردەکانی سەر بەڕێژیم بسپێردرێ.
شیاوی باسە دوای خۆپێشاندان و ڕووداوەکانی  دوو حوتووی ڕابردوو لە ئێران و کوردستان،  بەشێک لە ئەندامانی بەسیج و سپای پاسداران بە سووتاندنی کارتی بەسیج،  لە خۆش ‌خزمەتی بە ناوەندە ئەمنییەکان وازیان هێناوە و لە ڕێگایەوە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵویستیان گرتووە.