لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە سنوورە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی ڕێژیم بریندا کراون.
چەند ڕۆژ لەوەپێش کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، بە ناوی “مەسعوود وەیسی” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی “شێخ ساڵح” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بە سەختی بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە فیشەکی وەلاقی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لە ناوچەی “کانی زەردی” شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە و دەستیان بە سەر کەلوپەلەکانیان داگرتووە و هەڕەشە دەسبەسەر کردنیشی لێیان کردوون.
هەروەها هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری شاری شنۆ، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد و لە ئاکامدا ٢ کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش، ٢ کۆڵبەری کورد، خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوەکانی “عەبدول لەتیف شەعبانی” و “شوان مەحموودی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی دەشتەبێڵ بە سەختی بریندار کران.
ئەم ٢ کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکانیان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گواستراونەتەوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دان.
ههروهها كاسبكارێكی دیكهی كورد به ناوی سیروان پهسندی، تمهن 34 ساڵ بههۆی تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهكانی سهرسنوور فیشهكی بهر سهری دهكهوێ و بریندار دهبێ به هۆی سهختی برینهكهیهوه له نهخۆشخانه گیانی له دهست دا.
پێویست به ئاماژهیه له ماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا لامیكهم 245 كۆڵبهر له ناوچه سنوورییهكانی ڕۆژههلاتی كوردستان كوژراون و بریندار بوون.
شایایانی باسە ساڵانە زیاتر لە سەدان کۆڵبەر، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، هەرەسی ڕنوو، سەرما و سۆڵە، کەوتنەخوار لە بەرزاییەکان و ڕاودوونانیان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، لە سەر سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست دەدەن، کە زۆرترینی ئەو حاڵەتانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.وە بووە ئەوە لە حاڵێکدایە کاربەدەستانی ڕێژیم ئیدیعا دەکەن تا ئێستا هیچ کۆڵبەر و کاسبکارێکی کورد لەسەر سنوورەکان نەکوژراون.