دوو كه‌س له شاری سه‌ڵماس و ٣ی دیكه‌ش له شاره‌كانی نه‌وسوود و جوانڕۆ و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ٢ كه‌س خه‌ڵكی ئاوایی “دریك”ی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس به ناوه‌كانی “مه‌حکووم ئیسماعیل شهیدان و فه‌ره‌یدوون عه‌بدی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌و به‌ندكراوانه ده‌ڵێ، ئهو٢ كه‌س كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوون له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌وه فشاریان بۆ هێناوه ده‌بێ دان به‌و كرده‌وه‌یه‌دا بنێن كه نه‌یانكردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه له شاری نه‌وسوود به ناوی ماكوان حه‌سه‌نی له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به ناوی ئاكۆ یاری له شاری جوانڕۆ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له كرماشان ده‌گوازرێته‌وه.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لاوێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی پووریا ئەمجەدیان خەڵکی شاری کرماشان، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە بیانووی بەشداریی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لەو شارە دەسبەسەر کرا.
شایانی باسە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕازییەکان، داوا لە هاووڵاتییان کردووە هەر کەسێک زانیاری لە سەر ئەو کەسانە هەیە، ناوەندەکانی ئیتلاعات ئاگادار بکەنەوە.