هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان کەسێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگواسترا.
بەپێی ، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئیدریس شەریفی” خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کورد بێ ئاگاهی خۆیان لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردنی کوڕەکەیان دەربڕیووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێ: “هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای ئەو هاووڵاتیە کوردیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە”.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ئەندامی کۆمیتەی “مەعیشەت و کار” ئەنجومەنی فەرهەنگی “ڕوونان” بووە.