مۆڵه‌تی ١٠ بڵاڤۆكی ناوچه‌ییی له پارێزگای كرماشان ئهستێندرایهوه و 2 ماڵپه‌ڕ له ئیلام و بانه ش داخران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ١٠ بڵاڤۆكی ناوچه‌یی له پارێزگای كرماشان به هۆی نه‌زم له به‌رده‌وامیی بڵاوكراوه‌كانیدا به‌پێی ماده‌ی ١٦ی قانوونی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن جێگرایه‌تیی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی داخراون و مۆڵه‌تی قانوونی‌یان لێ ستێندرایه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین بڵاڤۆكی دیكه‌ش به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردن له ڕێژیم داخران.
له حاڵێكدا كه ئێستا پارێزگای كرماشان زیاتر له ١٠٠ كاناڵ و تۆڕی ڕاگه‌یاندنی هه‌یه و مۆڵه‌تی قانوونی‌یان پێدراوه، به‌ڵام ته‌نیا میدیایه‌ك چالاكیی هه‌یه ئه‌ویش سه‌ر به وه‌زاره‌تی نێوخۆ و پارێزگار و ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌كانه، ئه‌وانی دیكه هه‌موویان به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری یان ڕاگرتنی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه مۆڵه‌تی لێستێندراوهتهوه.
له خۆلی ٤ ساڵه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركۆماریی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، له شاره‌كانی كوردستان لانیكه‌م ٣٤ بڵاوڤۆك و حه‌وتوونامه‌ی كوردی – فارسی ڕاگیران و مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دوو ماڵپه‌ری ئینترنێتیی هیوانیوز له شاری ئیلام و بانهنیوز له شاری بانه داخران و بهڕێوهبهرانیشیان ده‌سبه‌سه‌ركران.