كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان جێگری سهركۆنسۆلی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان سه‌باره‌ت به قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی موحسێن ڕه‌زایی بانگ كرد
موحسێن ڕه‌زایی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاندبوو كه ئاڵۆزی و خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی تێدابووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاشماوه‌كانی حكومه‌تی به‌عسی عێراق، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان”، موجاهدین خه‌ڵق، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئا‌مریكا “سیا”ی به هۆكاری خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران زانی و گوتی: له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیدا ڕێكخرابوو.
ڕاگه‌یه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاپۆرتێكدا بڵاویان كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، سیامه‌ك بورهانی، جێگری سهركۆنسۆلی ئێرانی له هه‌ولێر بانگ كردووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به قسه‌كانی موحسێن ڕه‌زایی لێكردووه و به‌رپرسانی هه‌رێمی داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ئێران كردووه ده‌بێ بیسه‌لمێنن و به به‌ڵگه قسه‌كانیان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیدا هه‌ر دوو لایه‌نی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به قسه‌كانی موحسێن ڕه‌زایی، سه‌رۆكی كۆڕی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیم ده‌ربڕی.
قسه‌كانی موحسێن ڕه‌زایی به پێچه‌وانه‌ی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو قسه‌كانی بێ بنه‌ما بوون و ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامیی دژی هه‌رێمی كوردستان لێدان ده‌ده‌ن.