پێنج پارت و لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی خۆپێشاندانەکان و رووداوەکانی ئێران و کوردستان لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەتەوە.
لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەمرۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی كوردستان،لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رووداو خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو تەوەری سەرەکیی دەخرێتە بەر باس.
شیاوی باسە لە ١٣ رۆژی ڕابردوو لە ئێران نزیک بە ١٠٠شار لە ئێران و کوردستان خەڵک بە دژی گرانی و گەندەڵی و دیکتاتۆری ڕژاوەنەتە سەرشەقام و ئێستاش هەروا لە چەندین شار بەردەوامە و بە سەدان کەس لە خۆپێشاندەران دەسبەسەر کراون.