له شاره‌كانی بۆكان، كرماشان، ورمێ و ئیلام ٤ كه‌س ئازاد كران و ٢ كه‌سی دیكه‌ش له شاره‌كانی بانه‌و ئیلام ده‌سبه‌سه‌ر كران و ڕۆژنامه‌وانێك له شاری سه‌قز لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان سه‌لاح حاجی ڕه‌سووڵی كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ئاوایی ئاڵی كه‌ندی سه‌ربه ناوچه‌ی بۆكان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو پاش لێكۆڵینه‌وه ئازاد كرا.
هێزه‌كانی سپای پاسداران هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به بێ مۆڵه‌تی قانوونی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا نه‌زیر ئابادی كه ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له شائابادی سه‌ربه پارێزگای كرماشان له كاتی فیلمبه‌رداری له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی تا كاتی دادگایكردنی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو یه‌كێك له كارمه‌ندانی فه‌رهه‌نگسه‌رای پارێزگایه و له حاڵی فیلمبهرداریی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاوی كاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.
هه‌روه‌ها له شاری ورمێ‌ش كه‌سێك به ناوی خه‌لیل مونه‌وه‌ر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌سبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته‌ی ٦٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
له شاری ئیلام‌یش چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی جابر غوڵامی كه ڕۆژی 13ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرابوو پاش لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
له لایه‌كی دیكه‌ش چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵ تێلگرامیی “بانهنیوز” به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ ” له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دهسبهرسهركرابوو به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
هاوكات له شاری سه‌قزیش ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی دارا مسته‌وفی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره به تۆمه‌تی سیاسی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
هه‌روه‌ها خوێندكارێكی دیكه‌ی كورد له شاری ئیلام به ناوی عه‌بدولقه‌هار حه‌میدی به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.