Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۷ ی بانه‌مه‌ڕی ۱۳۹۷ | 26/04/2018 | کاتژمێر:
ئێران

مەجلیسی ئێران لەبارەی خۆپێشاندانەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە دەبا

07/01/2018 | 17:20:48
majleseirannn

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەبارەی خۆپێشاندانەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە دەبا کە ٣ بەرپرسی باڵای سیاسی و نیزامیبەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە مەجلیسی ئەو وڵاتە لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردووی ئێران کۆبوونەیەوەیەکی نائاسایی و داخراو ساز دەکا.

ماڵپەڕی “تەسنیم”ی سەربە سپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ مەجلیسی ئێراندا عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆ، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات و عەلی شەمخانی سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پرسی خۆپێشاندانەکانی١٠ رۆژی ڕابردووی شارەکانی ئێران و کاردانەوە و کاریگەرییەکانی تەوەری کۆموونەوەی نێوان نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنیەتیی ئێران دەبێ.

ماوەی 11 ڕۆژە بەهۆی ڕەوشی خراپی ئابووری، بێکاری و گرانی خەڵکی ناڕازی ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئەو وڵاتە خۆپێشاندان لەدژی حکوومەت ڕووی داوە و هەتا ئێستا 22 هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٢ هەزار کەسیش لە سەرتاسەری ئێران دەستگیر کراون کە زیاتر لە ١٠ کەس لە کوژراوەکان کوردن و زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە دەستگیرکراوەکانیش کورد بوون.