بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٣.٨ ڕیشتەر دەوروبەری شاری سەرپێڵزەھاوی لە کرماشاە لەرزاند و لە ئاکامدا ٥٠کەس بریندار بوون.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی “مێھر” ئەو بوومەلەرزەیە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٥.٣١ خولەک و ٤٣ چرکەی لە قووڵایی ٨ کیلۆمیتریی زەوی ڕووی داوە.
بە قسەی مازیار تەھماسبی، سەرۆکی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەرپێڵزەھاو بەھۆی بوومەلەرزەکە ٥٠کەس بریندار بوون، کە ١١ کەسیان ھەر لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە چارەسەر کراون و ٢ کەسیان بەھۆی برینی قووڵەوە بۆ شاری کرماشان گواستراونەتەوە.
پێشتر بوومەلەرزیەک بە پلەی ٧.٣ ڕیشتەر٨ شاری کرماشان و بەتایبەت شاری سەرپێڵزەھاوی لەرزاندبوو کە بەپێی ئامارە حکوومییەکان زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٢ ھەزار کەسیش بریندار بوون.
لە حاڵێکدا جارێکی دیکە بوومەلەرزە لە شاری سەرپێڵزەھاوی داوەتە کە ھەتا ئێستا لێقەوماوان لە دۆخێکی خراپی ژیاندا دەژین و بەشێکی زۆریان لەناو خێوەتدان و سەرما و سۆڵە و ھاتنی بەفر و بارانیش ژیانیانی دژوارتر کردوون.