لە درێژەی دەسبەسەرکردن و فشارهێنان بۆسەر خوێندکارانی کورد و ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە شاری ڕەشت خوێندکارێکی کوردیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی سەرجاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش، خوێندکارێکی کورد بە ناوی “سالار موبارەکی” تەمەن ٢٤ ساڵ خوێندکاری بەشی ژمێریاریی لە زانکۆی ڕەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە باکووری ئێران دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو خوێندکارە کوردە، خەڵکی شاری “دێولان” لە پارێزگای سنەیە و لە ماوەی دەسپێکی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، ئەمە دووهەمین جارە ئەو خوێندکارە کوردە دەسبەسەر دەکرێ.
لە لایەکی دیکەوە، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات، هەوڵی دەسبەسەر کردنی خوێندکارێکی دیکە لە شاری خۆی بە ناوی “ئایدین موحسێننژاد” دەدەن، بەڵام لە هەوڵەکانیان بۆ دەسبەسەرکردنی ناوبراو سەرکەوتوو نەبوون.
ئەو خوێندکارە خەڵکی شاری خۆیە و خوێندکاری زانکۆی هونەر لە شاری تەورێزە و بەڕێوەبەری بڵاوڤۆکی خوێندکاریی کۆمەڵگایە.
هەر لەو بارەوە باس لەوە دەکرێ، کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری خۆی، کەسێک کە گووشی بە دەستەوە بێ، دەستی بەسەردا دەگرن و خاوەن گووشییەکەش دەخەنە ژێر فشار و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن.
په‌روانه سه‌لحشوری که ئه‌ندامی فڕاکسیون ئۆمیدی مەجلیسە گوتی: “به پێی ئه‌و ناوانه‌ی به من دراوه لانیکه‌م ٩٠ خوێندکار له وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ئه‌و ئامارە له‌وانه‌یه له‌وه زیاتریش بێ.”
به‌پێی قسەکانی سه‌لحشووری ئەو ئورگانەی خوێندکارانی ده‌سبه‌سه‌ر کردوە ئیداره‌ی ئیتلاعاته و ئه‌و ناوەندە ئەمنیەتییە ده‌بێ لەو بارەیەوە وه‌ڵامده‌ر بێ.
ئیران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بووە گۆڕەپانی گه‌وره‌ترین ناره‌زایه‌تییەکان کە لە دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی ١٣٨٨ەوە وەڕێ خراون و پانتایی و بەربڵاویی خۆپیشاندانەکان له باکوور تا ناوه‌ند و له ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوای وڵاتی له خۆگرتوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا زیاتر له١٨٠٠ که‌س له ١٠ پارێزگای وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام خۆپێشاندانەکان سه‌ره‌رای ده‌سبه‌سه‌رکردن و کەشی سەرکوت هەروا بەردەوامە.