رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی جانیواری ٢٠١٨ کاک سولەیمان جیهانی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە ناوچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە مەودای شەڕی سێ مانگە لە شاری مهاباد بە گوللەی پاسداران ڕژیمی ئیسلامی بریندار و دواتر بە هۆی لایەنگریی لە حیزبی دیموکڕات و جوڵانەوەی گەلی کورد لە ساڵەکانی ١٣٦١تا ١٣٦٥ی هەتاوی بۆ ماوەی چۆار ساڵ لە لایەن دەزگا سەرکۆتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەگیرێ و دەخرێتە بەندیخانەوە.
کاک سولەیمان لە پێشدا بە ئیعدام مەحکووم دەبێ، بەڵام دوایی پاش چوار ساڵ لە زیندان ئازادی دەکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سولەیمان جیهانی،یەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسو کاری کۆچکردوو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت بەڕێز کاک سدیق جیهانی دەکات و خۆمان لە خەمیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانین.