مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان له وتاری هه‌ینیی خۆیدا پشتیوانی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران كرد و گوتی، خه‌ڵك گۆڕانكارییان ده‌وێ.
ڕۆژی ڕابردوو مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان گوتی، “كۆمه‌ڵێك سیاسه‌ت و قانوون له شوێنه لقه جیاجیاكانی ئێران پێویستیان به گۆڕان هه‌یه. زۆربه‌ی قانوونه‌كان تاقیكراونه‌ته‌وه و وه‌ڵامده‌ری پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه نین. هه‌ر قانوونێك گیروگرفتی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نه‌كا و كه‌ند و كۆسپ بخاته سه‌ر ڕێی خه‌ڵكی ده‌بێ بگۆڕدرێ.”
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ده‌بێ ئه‌و خۆپێشاندانانه ببینن و ده‌نگی خه‌ڵك ببیسن.”
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك تا ئێستا به قسه‌ی ئاماره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌زار و 700 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركراون و لانیكه‌م 21 كه‌س به ئاشكرا كوژراون.كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپێشانده‌ران به “گێره‌شێوێن” و “تێكده‌ر” ناوبرد كه له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانیی وه‌ك ئا‌مریكا، عه‌ره‌بستان و ئیسراییله‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا داوای له خه‌ڵكی ناڕازیی وڵاته‌كه‌ی كرد به هێمانه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
مه‌وله‌وی عهبدومحهمید، پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان داوای له كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم كرد كه هه‌ڵاواردن وه‌لا بنێن و ئاماژه‌ی به‌وه كه ٤٠ ساڵه به چاوی خۆم ده‌یبینم به چاوی گومانه‌وه سه‌یری سوننی مه‌زهه‌ب و ئایینه‌كانی دیكه ده‌كرێ.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسەكانیدا ده‌ڵێ، ئێمه شیعه و سوننی پێكه‌وه ده‌ژین به‌لام تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ئاماده نه‌بوون به‌خشدار، فه‌رماندار یا سه‌رۆكی ئیداره‌یه له سوننی مه‌زهه‌به‌كان دیاری بكه‌ن.