نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له شورای ئه‌منیه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه كردووه سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران به‌خێرایی كۆببنه‌وه و په‌روه‌نده‌ی سه‌ركوت ڕێژیم بۆ شورای مافی مرۆڤی ئه‌و ڕێكخراوه بگه‌یه‌نن.
نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له پرێس كونفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دژه خۆپێشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی توندوتیژی ده‌نوێنێ و هه‌روه‌ها گوتی، ده‌وڵه‌تی ترامپ هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشوو دووپات ناكاته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیش له ساڵی ٢٠٠٩ سه‌باره‌ت به پشتیوانی نه‌كردن له خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران هه‌ڵه‌ی كرد.
ناوبراهو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، دروشمه‌كانی “بمرێ دیكتاتۆڕ”، “نه غه‌زه، نه لوبنان، گیانم فیدای ئێران” و “به‌ندكراوانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێن” قسه‌ی من نین و داواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵكی ئێرانه.
نیكی هێلی گوتی، كۆماری ئیسلامی چی دیكه ناتوانێ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بشارێته‌وه و پشتگوێ‌یان بخا، چونكه هه‌موو جیهان به‌چاوی خۆیان ڕووداوه‌كان ده‌بین كه چۆن خه‌ڵك بێزاریی خۆیان له حكومه‌ت دهدردهبڕن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئانتۆنیو گوترێش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وێڕای به‌داخبوون بۆ قوربانیان خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ به هێمنی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بكا و هه‌روه‌ها ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی به هه‌قی خه‌ڵك زانی.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ له گه‌رمه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا داوای له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئینستاگرام، فیسبووك و تیلگرام فیلتێر نه‌كا.
ئیستیو گۆلدێشتاین، جێگری وهزری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه سایته‌كان بۆ خه‌ڵك بكه‌نه‌وه.