لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکان، لاوێکی خەڵکی بۆکانیان بە ناوی ڕەزا نەسروڵڵازادە ئەو شارەیان ڕفاند، کە هەتا ئامادەکرانی ئە هەواڵە چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ سەبارەت بە ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی کوڕەکەیان نەزانیوە و هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.