لە ئێوارەی رۆژی ١٠ی بەفرانبار لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان، لە شارەکانی ئیلام و کرماشان بۆ سێیەمین رۆژ خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئەو دووپارێزگا گرینگە بە گردبوونە و سەردانی دروشم لە بەرانبەر سیاسەتەکانی دژەخەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرانی و گەندەڵی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە چوارمین رۆژی ئەو نارەزایەتییانە، دوای ئەوەی هێزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردە سەرخەڵک، بۆ هۆی هاتنە ئارای شەڕ و تێکهەڵچوون و خەڵکی وەزاڵەهاتووی کرماشانیش بنکەی بەسیجیان ئاگر تێبەردا و بەوشێوە تووڕەیی خۆیانیان لە ناوەندە ئەمنیەتییەکان نیشاندان.
هەروەها خەڵکی ستەم لێکراوی ئیلام ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار ڕژانە سەرشەقام و لە خەڵکی کرماشان و خۆپێشاندەران پشتیوانیان کرد و دروشمی دژە نیزامیان بەرز کردەوە.
بە پێی ئەو وێنەو گرتە ڤیدیوییەکان کە لە خۆپێشاندانی خەڵک بڵاو کراوەتەوە باس بەربڵاوی خۆپێشاندانەکان دەکا کە زیاتر لە ٥٠ شاری ئێرانی گرتووتەوە.