وته‌بێژی وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئا‌مریكا به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباره‌كانی ئێران تاوانبار كرد.
به‌هرام قاسمی، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ترامپدا ڕایگه‌یاند كه خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ده‌ستی ئامریكای له پشته.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، پشتیوانیی هه‌لپه‌رستان و فریوده‌رانه‌ی ئا‌مریكا ناتوانێ ئێران ئاڵۆز بكا و ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم ئامریكای به ده‌ستێوه‌ردان زانی و به توندی مه‌حكومی كرد.
دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا له په‌یامی تویتێری خۆیدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشتندانی خه‌ڵكی ئێران نووسیبووی، “ڕاپۆرته‌ی زۆر گرنگی ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانم بینیوه كه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری وه‌زاڵه هاتوون و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. خه‌ڵكی ئه‌وه باش ده‌زانن كه پاره و مووچه و حه‌ق و حقوقی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ هێزه تیرۆریسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێ.”
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین بارپرسی پله به‌رزی ئامریكایی و جیهانی ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیان له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كرد. هێتێر نۆئێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئامریكاش له به‌یاننامه‌یه‌دا پشتیوانی له قسه‌كانی ترامپ كردبوو. پۆل ڕایان، سه‌رۆكی مه‌جلیسی نوێنه‌ران له كۆنگره‌ی ئامریكاش له په‌یامێكی تویتێریدا ڕایگه‌یاند كه ئێمه پشتیوانی له خۆپێشاندانی هێمنانه ده‌كه‌ین و پێمان خۆشه خوێنی كه‌س نه‌ڕژێ و خه‌ڵك به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن.”