Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 15/08/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

بریندارکردنی کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت

30/12/2017 | 19:39:58
+A
-A

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ٥ی به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ ناوی قادر ئازادە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار بوو.
زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە بەشی پشتیەوە بە سەختی بریندار بووه‌ و بە هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی به‌ڕێی نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ کراوه‌.
برینداربوونی ئه‌و کۆڵبه‌ره‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی بەفرانباریش کاسبکارێکی دیکه‌ی کورد به‌ناوی ڕەحمەت سولەیمانزادە لە جادەی پیرانشار_مەهاباد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.
ڕەحمەت سولەیمانزادە خاونی ژن و دوو منداڵ بوو.
شایانی باسه‌ له‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا ٥١ کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. له‌ سێ مانگی هاوینیشدا ٥٠ کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و بریندار بوون و له‌ وه‌رزی به‌هاریشدا ٣٧ که‌س له‌و چینه‌ زه‌حمه‌تکێش و خۆشی له‌خۆنه‌دیتوو ببوونه‌ قوربانیی سیاسه‌تی زه‌برونگ و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی. به‌و پێیه به‌ حسێبکردنی قوربانیانی تازه‌ی ئه‌و جینایه‌تانه‌،‌ ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکاره‌ کوردانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان به‌هۆی سیاسه‌تی کوشتاری کۆماری ئیسلامی کوژراون و برینداربوون؛ گه‌یوه‌ته‌ ١٤٠ که‌س.