دادگای وڵاتی سه‌ربستان حوكمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاسهتزانێكی كوردی بۆ وڵاتی توركیه ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، جه‌وده‌ت ئه‌یاز، سیاسه‌تزانی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی كردنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی سه‌ربستان ناوبراویان بۆ توركیه گه‌ڕاندنه‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن توركیه‌وه به هۆی چالاكی سیاسی حوكمی 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ری ناوبراو ده‌ڵێ حوكمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسهتزانه كورده پێش شه‌وی كریسمه‌س له‌لایه‌ن نێلا كوبوروویچ، وه‌زیری دادگوسته‌ریی سه‌ربستان ئیمزا كرا و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو ئێستا بۆ توركیه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
جه‌وده‌ت ئه‌یاز، یه‌كێك له ئه‌ندامانی پله به‌رزی پارتی ئازادی كوردستانه و ناوبراو ساڵێك له‌وه‌پێش له كۆتایی ساڵی 2016 له‌سه‌ر داوای توركیه له سه‌ربستان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ناوبراو هاوكات داوای په‌نابه‌ری كردبوو.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته 3 جار داواكاریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توركیه‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه. ناوبراو بۆ جاری چواره‌م له نێوه‌ڕاست مانگی دیسامبری ٢٠١٧ حوكمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراویان بۆ وه‌زیری دادگوسته‌ری نارد‌و و بڕیاری كۆتایی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ركرا.
كۆمیسیۆنێكی دژه ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا 3 ڕۆژ پێش ده‌ركرانی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌وده‌ت بۆ توركیه داوایان كردبوو كه ناوبراو بۆ توركیه نه‌گه‌ڕێننه‌وه و به كارێكی دژه مرۆیی زانی.
شایانی باسه جه‌وده‌ت ئه‌یاز له ساڵی ٢٠٠١ به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی گرووپێكی تیرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ركراو له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان پێ به هێندێك شت دانا كه هیچ كات نه‌یكردبوو و یه‌كیه‌تیی ئورووپاش ئه‌و كات پشتیوانی له ناوبراو كرد و پاشان ئازاد كرا و هه‌تا ساڵی 2016 و له ئاكامدا حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه و ئه‌و حوكمه‌ی به ناهه‌ق زانی و وڵاتی به‌جێهێشت.