باوكی شه‌هید حه‌سه‌ن حهسهننەژاد و مامی شه‌هید سمایل حهسهننەژاد به هۆی نه‌خۆشی و پیری له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، كاتژمێر١١ی شه‌وی ڕابردوو، مام ڕه‌سووڵ حه‌سه‌ن نەژاد ناسراو به “ڕه‌سووه شین” باوكی شه‌هید حه‌سه‌ن حهسهننەژاد و مامی سمایل حه‌سه‌ن نەژاد به هۆی پیری و به‌ساڵداچوویی له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا له ئاوایی نیژاوێی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت ماڵاوایی له ژیان كرد.
ناوبراو كه‌سێكی خۆشه‌ویست و خۆشناوی ناوچه بوو.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌گشتی نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بوون هه‌ر بۆیه برایه‌كی به ناوی خاڵه سووره‌ش ماوه‌ی ١٠ ساڵ پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوو ئه‌ویش به‌داخه‌وه له پاییزی ئه‌و ساڵ مالاوایی له ژیان كرد.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ڕه‌سووڵ حه‌سه‌ن نەژاد ،پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ناوبراو و خه‌ڵكی ئاوایی نیژاوێ ده‌كا و، خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.