فڕۆكە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی توركیە ماوەی ٢ ڕۆژە بەردەوام سنوورەکانی ئامێدی و بنکە و بارەگاکانی “پە کەکە” بۆردومان دەکەن.
سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری شارەدێی كانیماسیی سەربە قەزای ئامێدی ڕایگەیاند كە ماوەی ٢ ڕۆژە لەسەریەك فڕۆكە شەڕکەرەكانی توركیە سنووری كانی ماسی بۆردومان دەكەن.
هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ جارێكی دیکە فڕۆكە شەڕکەرەكانی توركیە بە بیانووی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان گوندی “كیستەیی”یان لە دەڤەری “بەرواری باڵا”یان بۆردومان كرد، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردومانە ئاشكرا نەبوون”. پێشتریش فڕۆكەكانی توركیا گوندەكانی سەربە كانیماسیان بۆردومان كردووە
شایانی باسە سنوورەکانی کوردستان بەردەوام لەلایەن تورکیە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆردومان دەکرێن سەرەڕای زیان گەیاندن بە حیزبە کوردییەکان، خەڵکی ناوچە و ژینگەی کوردستانیس دەشێوینن و ساڵانە بە دەیان هێکتار لێرەوار و پاوانەکان دەسووتێندرێن.