ڕۆژی ١ی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی ئامینە ژاڵە ” چالاک” دایکی یووسف نایب، تێکۆشەر و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.
دایە ئامینە ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە گوندی حاجیاڵیکەندی ناوچەی مەهاباد چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
بە وتەی ناسیاران و ئاشنایانی دایە ئامینە، ناوبراو مرۆڤێکی نیشتماندۆست و ژنێکی کوردپەروەر بووە.
خۆشەویستی بۆ گەل و وڵاتی دایە ئامینە، بۆ هۆی ئەوەی کە هاوڕێ یووسف نایب کۆڕی خوالێخۆشبوو ، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لە بەر بکاو ماوەیەک لە سەنگەری خەباتدا بێ و ئێستاش وەکوو ئەندامیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان دەژیت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی خاتووئامینە ژاڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێ یوسف نایب دەکا و، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.