فه‌رامه‌رز مامه‌دی، چالاكی سیاسی بۆ كێشانی حوكمی ٣ ساڵ زیندانه‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سه‌ڵماس گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، فه‌رامه‌رز مامه‌دی، كوڕی ئه‌سعه‌د، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی گوندی دیركی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس كه حوكمی ٣ ساڵ زیندانه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردرابوو، دووباره‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دازگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ زیندانی سه‌ڵماس گواسترایه‌وه.
ناوبراو ئێستا 2 په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست كردووه و ئه‌گه‌ر بۆ كێشانی ئه‌و ٣ ساڵ بهندكرانهی خۆی به به‌ندیخانه‌ی سه‌ڵماس نه‌ناسێنێ بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نیی ناوبراو وه‌گه‌ڕ ده‌خرێ و ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی بهسهردادهگیردرێ.
له به‌هاری ساڵی ١٣٨٨ پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی له سه‌ڵماس و ٤٠ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دادسه‌رای شۆڕش له سه‌ڵماس بوونی نه‌بوو، ده‌زگایی قه‌زایی له شاری خۆی حوكمی 3 ساڵ زیندانیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بڕیه‌وه. پاشان هه‌مان حوكم له دادگای شۆڕش له ورمێ له‌لایه‌ن لقی 3 بێ ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ئاماده بێ حوكمی 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و حوكمه پاش ناڕازایه‌تی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن لقی 14ی پارێزگا پێداچوونه‌وه‌ی پێدا كرا و بۆ هه‌ڵواسراوه‌یی گۆڕدرا.
فه‌رامه‌رز مامه‌دی دووباره‌ی له پاییزی ساڵ ١٣٩٥ ده‌سبه‌سه‌ر كرایههوه و له كۆتایی هه‌مان ساڵدا حوكمی ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠ی دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣ ساڵ و دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.