هونه‌رمه‌ندێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌یمان میرزازاده، كوڕی نووره‌دین خه‌ڵكی گوندی “گنگچین”ی سه‌ربه پارێزگای ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهتهكانهوه له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی میرزازاده سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕێژیم تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێیانڕاگه‌یاندبوو كه پێوه‌ندی به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه هه‌یه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو پێشتر به‌هۆی داواكاریی بۆ ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو. هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ش ناوبراو له كاتی گۆرانی گوتندا له زه‌ماوه‌نده‌كان ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له گه‌لی كورد و حیزبه كوردییه‌كان كردوه و جارێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئۆڕگانه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.
پێویست به گوتنه كه ساڵی ڕابردووش كامڕان میرزازاده برای ناوبراو به‌هۆی فشاره‌كانی ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ڕێژیم و لێدانی تۆمه‌تی جیاجیا به‌ناچاری وڵاتی به‌جێ هێشت.