حوکمی ئێعدامکرانی مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری “برووجێرد”ی سەربە پارێزگای لورستان لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، پەسند کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی”ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران” ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٧/١٢/١٩دادگای باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، حوکمی ئێعدامکرانی کەسێک بە نای محەممەد کەلهوڕ، خەڵکی برووجێردی پشتڕاست کردووەتەوە و لەوانەیە بەو زووانە حوکمەکەی جێبەجێ بکرێ.
محەممەد کەلهوڕ کە ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە و٣ ساڵ پێش لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە تاوانی کوشتنی مامۆستایەکی خۆی دەستگیر کراوە و دواتری حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو مێرمنداڵە کوردە پاییزی ساڵی ١٣٩٣ دەسبەسەر و لە ناوەندی چاکسازیی “خوڕەم ئاوا” ڕاگیرابوو.
شایانی باسە دادگایی سەرەتایی محەممەدی بە 3 ساڵ زیندانیکردن و دانی “دیە” سزا دابوو کە دوای ناڕەزایی بنەماڵەی کوژراو، ئەم حوکمە هەڵوەشایەوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.