كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له هاوكاریكردنی خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدرانی پارێزگای كرماشان خۆیان ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به لێقه‌وماوان و بوومه‌له‌رزه لێدراوانی پارێزگای كرماشان، خه‌ڵكی سه‌رپێل زه‌هاو ڕۆژی ڕابردوو له دوای نوێژی هه‌ینیدا سه‌باره‌ت به پێڕانه‌گه‌یشتنی ، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری كۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و پێشیان به قسه‌كردنی فه‌رهاد ته‌جه‌ری، ئه‌ندامی مه‌جلیس شورای ئیسلامی گرت.
خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئه‌و ناوچه‌یه له كه‌مته‌رخه‌می و به هێندنه‌گرتنی گیروگرفتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بێزار بوون و داواكارییان ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌ی پێویست پێیان ڕابگه‌ن.
كه‌سێكی ناڕازی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌تای نهیهێشتی یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی به بوومههلهرزه لێدراوانی پارێزگای كرماشان بگا و خه‌ڵكی زۆر له ژێر خۆڵ و ئاواره ڕووخاوه‌كاندا خنكان و گیانیان له‌ده‌ست دا‌و ئاوایی وامان هه‌بووه دوای حه‌وتوویه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان نه‌یایه هه‌موو له برسان ده‌مردین و ئێستاش وه‌رزی سه‌رما و سووڵه پێویستیمان به شوێنی گه‌رم و پێداویستی دیكه هه‌یه و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كا كه به هانامانه‌وه بێن چونكه ڕێژیم تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ گیروگرفتی ئێمه ده‌شارێته‌وه.