حوسێن فیرووزی، جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتییو سەرچاوە مرۆییەكانی پارێزگاریی سنە، دانی به قەیرانی بێكاری لەم پارێزگایە داناوه.
فیرووزی كە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی بەڕێوەبەری پارێزگاریی پەردیسەكانی فەرهەنگیانی سنەدا قسەی دەكرد، گوتی: بەهۆی بەرنامەڕێژی نەكرانی باش، لە حاڵی حازردا ئاماری خاوەن بڕوانامە بەرزە بێكارەكان لەم پارێزگایە زۆر لە سەرێیە.
جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتیو سەرچاوە مرۆییەكانی ئەم پارێزگایە دهڵێ: بەهۆی گرفتە ئابوورییەكان تا ئێستا ئامانجو سیاسەتو بهرنامهکان لە بەشی كارو شوغڵی ئەم پارێزگایەدا جێبەجێ نەكراوە.
فیرووزی لە درێژەدا گوتی: دەبی لە چوارچێوەی بەرنامەی ٥ ساڵەی شەشەمدا، ساڵانە بۆ پتر له یهک میلیۆن لە حەشیمەتی ٥ میلیۆن بێكاری وڵات كارو شوغڵ دابین بکرێ، بەڵام لە كۆتایی ئەم بەرنامەیەدا تەنیا توانیومانە ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاماری بێكاران بكەین.
شایانی باسە چالاكانی سیاسی ـ مەدەنیی پارێزگای سنە، چەندین جار ناڕەزایەتیی خۆیان لە بابەت گوێنەدانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە كەمایەسییەكانی ئەم پارێزگایە دەربڕیوە. ئەوان بە دانە بەر ڕەخنەی ڕەوتی چالاكییە ئابوورییەكانو شێوازی گەشە كردنی ناوچەكانی خۆیان، كاربەدەستانی پێوەندیداریان بە نیسبەت خەمسارد بوون لە بابەت گیروگرفتەكانی ئەم ناوچانە بە تاوانبار زانیوە.