Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

هه‌واڵنێرێكی‌ كرماشانی‌ دووباره‌ بانگی‌ ئیدارەی ئیتڵاعات كرا

23/12/2017 | 19:02:16
+A
-A

دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ ویدئۆیه‌ك هه‌واڵنێرێكی‌ كورد پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ چڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات بۆ جاری‌ دووهه‌م  بانگ كرایه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش، ڕاپۆرتنێری‌ كوردی‌ خه‌ڵكی‌ كرماشان كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات به‌ هۆی‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ ویدئۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی‌ ڕێژیم به‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی‌ پارێزگای‌ كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر و، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كرابوو، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیه‌تی‌ دووباره‌ی‌ بانگ كرایه‌وه‌.

ناوبراو به‌ هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ ویدئۆیه‌ك له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ پێڕانه‌گه‌یشتنی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ لێقه‌وماوانی‌ پارێزگای‌ كرماشان، به‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ شێواندنی‌ ڕای گشتی‌، پروپاگه‌نده‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕۆژی‌ ٢٩ی‌ سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی‌ سپاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرایه‌وه‌.

زه‌رگووش له‌و ویدئۆیه‌دا ده‌ڵێ، “كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم هیچ خزمه‌تێك به‌ خه‌ڵك ناكه‌ن و ئه‌وانه‌ خیانه‌ت به‌ وڵات ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر كار لادرێن.”

ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ پاش بڵاوكرانه‌وه‌ی‌ گرته‌ ویدئۆكه‌ی‌ ڕۆی‌ 2ی‌ سە‌رماوه‌ز له‌ ئاوایی گامێش چه‌رانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ گیڵانغەرب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ئازاد كرابوو.

ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش ساڵی‌ ١٣٥١ له‌ شاری‌ گێڵانغەرب له‌ د‌ایك بووە، ناوبراو هه‌واڵنێر و ڕاڤه‌گه‌ری‌ سیاسیه‌ و پێشتریش چه‌ندین جار له‌ شاره‌كانی‌ كرماشان و شیراز به‌ تۆمه‌تی‌ لایه‌نگریی له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسكاری‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌.