پارێزه‌ری سه‌ركۆماری پێشووی یه‌مه‌ن پێداگریی ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له‌و وڵاته‌كه‌ی تیرۆر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، پارێزه‌ری عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ركۆماری پێشووی وڵاتی یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی حیزبی كۆنگره‌ی میللی ده‌ڵێ، به‌م زووانه به‌ڵگه‌ی ده‌یسه‌لمێن كه سه‌ركۆماری پێشووی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن سپای پاسداران و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن تیرۆر كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێ، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به هه‌موو تواناوه به‌ره‌نگاری پڕۆژه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له یه‌مه‌ن ده‌بوویه‌وه و هه‌ر بۆیه به داڕشتنی پلانێك به هاوكاریی حووسییه‌كان و سپای پاسداران له یه‌مه‌ن تیرۆر كرا. ناوبراو ده‌شڵێ، زانیاری ورد و ده‌قیق له بواره‌وه هه‌یه كه هاتنی سپای پاسداران بۆ یه‌مه‌ن و هاوكاریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان به‌و زووانه ئاشكرای ده‌كه‌م.
ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌نعای پێته‌خت به‌جێ بێڵێ، به‌ڵێنی دابوو كه بكوژی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ئاشكرا بكا و لێی له‌قاو بدا و ئێستا ناوبراو له پارێزگای مارب نیشته‌جێیه.
محه‌ممه‌د ئهلمسووری سێیه‌مین كه‌سه پێداگریی ده‌كاته‌وه كه عه‌مه‌لیاتی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری پێشووی یه‌كه‌م له 4ی دیسامبر و به‌دوای هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕاپه‌ڕین دژی حووسییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه پیلانی بۆ داڕێژاروه و كوژراوه.
پێشتر ئه‌حمه‌د بن ده‌غه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیی ده‌وڵه‌تی قانوونیی یه‌مه‌ن و تۆفیق ساڵح، برازای عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیش له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن كه ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدابووه.