بۆ نههێشتنو چاککردنهوهی شوێنه پڕ ڕووداوهکانی هاتوچۆو رێگاوبان لە پارێزگای ورمێ بڕی ٢٠٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە.
ئەرسەلان شوكری، جێگری كاروباری ڕێگاو باو شارسازیی پارێزگای ورمێ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە گوتی ٦٧ خاڵی پڕ ڕووداو لە جادەی نێو شارەكان شناسایی كراونو دابینكردنی ئەم بڕە بوودجەیە زۆر هاسانیش نییە.
جێگری كاروباری ئێدارەی گشتیی ڕێگەو بان و شارسازیی ورمێ دهڵێ ڕۆڵی جادەو رێگاوبان لە ڕوودانی ڕووداوهکانی هاتوچۆ سەدی ١٥یە. ئهو دهڵێ له ئێستادا ١٢ شوێنی پڕ ڕووداو شناسایی كراون كە بە تەرخانكردنی بڕی ٢٨ میلیارد تمەن دەتوانی ئەم شوێنانە چاک بکرێن.