كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بڕیاری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سووریه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ركرانی سپای پاسداران له‌و وڵاته‌ی په‌سند كرد و،ئه‌و بڕیاره به كۆی 109 ده‌نگی ئه‌رێنی په‌سند كرا.
له به‌شێكی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه كه هه‌موو ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كانی بیانیی كه له‌و وڵاته به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن ده‌بێ ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن. ئه‌و ڕێكخرا و دامهزاوانه هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا هه‌بووه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كوژن.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به به‌كارهێنانی گازی سارین له خان شیخون و كوژرانی زیاتر له ١٠٠ كه‌س ژن و منداڵ مه‌حكوم كردووه و داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كردووه وه‌ڵامده‌ر بن.
به‌دوای په‌سندكران و مه‌حكومكردنی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و بانگه‌وازی ده‌ركردنی سپای پاسداران و دهستوپێوهندییهكان له‌و وڵاته، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌خێرایی كاردانه‌وه‌یان له خۆیان نیشاندا و ڕایانگه‌یاند، “كه پاراگرافی ٢٨ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه به قین و غه‌ره‌زه‌وه دژی ئه‌و ڕێكخراوانه نووسراوه كه ده‌یانهه‌وێ ئارامی بۆ سووریه بگه‌ڕێننه‌وه.”
هه‌ر له‌و پاراگرافه‌دا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به دوو ڕێكخراوی سپای قودسی سپای پاسداران و حیزبۆڵای لوبنان ده‌كا كه ده‌بێ سووریه به‌جێ بێڵێن.