برای دوو شەهیدی سەرفەرازی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کامیاران کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە کامیارانەوە بە دەستمان گەیشتووە ، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز ، هاوڕێ حسێن مێرگەساری ئەندامی حیزب و برای دوو شەهیدی سوورخەڵاتی گەلەکەمان بەناوەکانی محەممەد ڕەئووف و حەسەن مێرگەساری ، دڵی لە لێدان ڕاوەستاوەو ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حسێن مێرگەساری خەڵکی ناوچەی مێرگەساری کامیاران، هەڵکوتوو لە بنەماڵەیەکی خەباتکارو تێکۆشەر وەکوو ئەندامێکی حیزبی هەتاسەر بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە خەڵکی ناوچەی کامیاران، بەتایبەتی بنەماڵەی کاک حسێن مێرگەساری، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.