كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاری كانادای سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌نگی زۆرینه په‌سند كرد.
ڕۆژی ڕابردوو، كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ٨١ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣٠ ده‌نگی نه‌رێنی و ٧٠ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سند كرا. ئه‌و پێشنیاره له‌لایه‌ن وڵاتی كاناداوه پێشنیار كرابوو، نوێنه‌ری سووریه وه‌ك ناڕازییه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارنامه‌یه كرد.
له ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی كانادا، جگه له كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژه‌ی به بارودۆخی مافی مرۆڤ له كوره‌ی باكوور و سووریه‌ش كرد كه به‌گشتی په‌سند كرا.
له حاڵێكدا كه كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌سند كرد كه پێشتر كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ٨٣ ده‌نگی ئه‌رێنی و ٣٠ ده‌نگی نه‌رێنی په‌سند كرابوو كه كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه، ڕه‌خنه‌ی له پێشێلكردنی ئازادی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان و ده‌سبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له ئێران گرتووه.
پێشتریش عاسمه جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری مافی مرۆڤ له ئێران گوتبووی كه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به‌رده‌وامه و له پێشوو زیاتر بووه.