به‌بۆنه‌ی یه‌کی ژوئه‌ن، ڕۆژی جیهانیی منداڵان جێژنێک به‌به‌شداریی سه‌دان منداڵی بنه‌ماڵه‌کانی نیشته‌جێ له بنکه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ناوه‌ندی منداڵپارێزیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه، ١١ ی جۆزه‌ردان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی مندڵان ڕێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه‌بردو له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا کۆمه‌ڵێک بڕگه‌ی هونهریو چالاکیی منداڵان پێشکێش کران.
ئه‌و جێژنه به گۆرانیی”ڕۆژی جێژنه” ده‌ستی پێ‌کرد که له‌لایه‌ن پۆلیک له منداڵانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به کۆرس پێشکێش کرا. دواتر قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه وتارێکی پێشکێش کرد.
قادر وریا له قسه‌کانیدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی منداڵان له هه‌موو منداڵانی کوردستان باسێکی له دۆخی مندالانی کورد له ئێران‌و منداڵانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد.
به‌ڕێزیان له به‌شێک له قسه‌کانیدا به ئاماژه به بێبه‌شیی منداڵانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زۆر ماف‌و ئیمکاناتی په‌روه‌رده‌یی تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که دهسهڵاتو به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆماری ئیسلامی دۆخێکی ناله‌باری بۆ منداڵان خوڵقاندوه.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه کرد که له حیزبی دێموکڕات‌دا سه‌ره‌ڕای کهمیو سنوورداربوونی ئیمکانات بۆ منداڵانی ڕیزه‌کانی شۆڕشی دراون‌و، دابینکردنی ئیمکاناتی خوێندن له سه‌ختترین هه‌له‌مه‌رجی خه‌بات بۆ منداڵان به زمانی کوردی‌و دوایه‌ش دامه‌زراندنی ڕێکخراوی منداڵپارێزیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری مانگانه‌ی دنیای منداڵانی به چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌و هه‌وڵانه ناوبرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی ناوه‌ندی منداڵپارێزیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن شیلان قوربانیفهر، به‌رپرسی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه خوێندرایه‌وه.
له به‌شیک له‌و پهیامهشدا به ئاماژه به دۆخی منداڵانی کورد له ئێران هاتبوو که لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا زۆربەی منداڵان مافێکی ئەوتۆیان نیە، رۆژبەرۆژ ژماره‌ی منداڵانی سەرشەقام و نەخوێندەوار و موعتاد زیاتر دەبێ.
منداڵانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هۆی سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەشن، تەنانەت لە قوتابخانەش ناتوانن بە زمانی خۆیان دەرس بخوێنن.
لەو په‌یامه‌دا داوا لە هەموو رێکخراوە و ناوەندە مرۆڤدۆسته نێودەوڵەتییەکان کرابو کە دەوڵەتەکان ئەرکدار بکەن بۆ پەروەردەو گەشەی منداڵان بەرنامەو پلانیان ههبێو و منداڵان لە هەرجۆرە شەڕ و توندوتیژییەک و کەڵک وەرگرتنی خراپ لە لایەن گروپە چەکدارەکانه‌وه بە دوور ڕابگرن.
گۆرانیی “خۆشەویستیی نیشتمان” لەلایەن کۆرسی منداڵپارێزی، گۆرانیی “جێژن و ئاهەنگ” له‌لایه‌ن منداڵانی ناوه‌ندی 3 ی کوردستان، گۆرانیی “بڕیاری چی بده‌م” له‌لایه‌ن شێنی شەڵماشی، شانۆی”پێشێلکردنی مافی منداڵ”، گۆرانیه‌ک به زاراوه‌ی هه‌ورامی له‌لایه‌ن بنار جهناغێو شانۆی ماڵی جندۆکه چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و جێژنه بوون‌و له درێژه‌ی به‌رنامه‌کاندا کۆمه‌ڵێک منداڵ به خوێندنه‌وه‌ی شێعر به‌شدارییان له شادی‌و خۆشیی جێژنه‌که‌دا کرد.
شایانی باسه که ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن کارزان حەسەنپور کۆتایی پێهات