پێشمه‌رگه‌یه‌كی پێشووی حیزبی دێموكرات له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا له شاری سلێمانی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، محهممەدئهمین ساڵحی، خه‌ڵكی ئاوایی مه‌نیجه‌ڵانی سه‌ربه شاری بانه له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی و پیری ماڵاوایی له ژیان كرد.
خوالێخۆشبوو ساڵی ١٣٤٥ به‌هۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه تێكه‌ڵ به ته‌شكیلاتی حیزب بوو ماوه‌ی ٢ ساڵ پێشمه‌رگه بوو و به هۆی گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان نیشته‌جێ بوو و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكرات مایەوە.
محه‌ممه‌دئه‌مین ساڵحی برازایه‌كی به ناوی محه‌ممه‌د سه‌دیق ساڵحی كادری حیزبی دێموكرات بوو ، کە له شاری سنه ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها برای فه‌رمانده‌ی دێرینی حیزب خاڵه كه‌ریم ساڵحی بوو.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌ممه‌دئه‌مین ساڵحی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراستەی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.