لە ماوەی حەوتەیەک سێ ژن لە کوردستان، کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”
له کوردستان له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا سێ ژن له شاره‌کانی بانه، ئیلام و جوانڕۆ به خۆکوژی کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوە.
ڕۆژی هه‌ینی، ۲٤ ی سەرماوز لە شاری بانە کچێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی هێنا .هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که نەسیم لە ڕێگەی خواردنی بڕێکی زۆر جۆرێک”حەب”ە وە هەوڵی خۆکوژیی داوه.
هه‌روه‌ها ژنێکی خەڵکی شاری جوانڕۆش ڕۆژی ٢٤ی سه‌رماوه‌ز ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
ڕوقیە سەعیدی که به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی سووتاندبوو، دوای ڕۆژێک مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانی گیانی له ده‌ست دا.
ڕۆژی چوارشەممە۲۲ی سەرماوەزیش لە شاری ئیلام ژنێکی ته‌مه‌ن ۲۷ ساڵ بەناونیشانی “کەریمی” که دایکی دوو منداڵ بوو، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئامار و داتا‌کان باس لەوە دەکەن کە له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٣٥ کچ و ژنی کورد خۆیان کوشتوه.